وەزیری بەرگریی تورکیا رەخنەی توند لە سوپای ئەمریکا دەگرێت

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی دانانی خاڵی چاودێری له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنووری باكووری سووریا گوتی "ئه‌مجۆره‌ رێكارانه‌ دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار، وه‌زیری بەرگریی توركیا به‌میدیای وڵاتەکەی راگه‌یاند: "سووربوونی ئه‌مریكا به‌ دانانی خاڵی چاودێری له‌سه‌ر سنووره‌كانی باكووری سووریا مایه‌ی نیگه‌رانی توركیایه‌.

ناوبراو وتیشی: له‌میانی كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد و كاربه‌ده‌ستانی سڤیل و سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئه‌منی هالیفاكس له‌ كه‌نه‌دا چه‌ندین جار گوزارشتمان له‌ بێزاریمان كرد".

وه‌زیری بەرگری توركیا راشیگه‌یاند "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌ بپارێزێت و په‌رده‌پۆشی بۆ كار و چالاكییه‌كانیان بكات. ئه‌مه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره‌ له ‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان دروست ده‌كات. ئه‌مجۆره‌ رێكارانه‌ دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات. با كه‌س گومانی له‌وه‌ نه‌بێت كه‌ رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییێک له‌وبه‌ری سنووره‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر توركیا بكرێت".

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39824

Your Comment

You are replying to: .
captcha