بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتەشی ئەمریکا 2000 هێزی تایبەتی سەربازیی خۆی لە ساڵی 2016وە بە مەبەستی پشتگیری کردن لە هێزە کوردەکانی سووریا بۆ ئەو وڵاتە ناردووە. پاڵپشتیی سەربازیی ئەمریکا تووڕە بوونی تورکیای لەگەڵ بووە.
داگلاس مەکگۆرک جەنراڵی خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئەمریکا لە وتارێکدا کە لە نەشناڵ ئینترسەت بڵاوی کردووەتەوە، هۆشداری دەدات لەبارەی ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە سووریا بە بۆنەی پاڵپشتیی واشنتن لە یەپەگە.
ناوبراو دەڵێت هێزە کوردەکانی سووریا پێچەوانەی ئەو شتەی کە دەیڵێن، بەنیازن ناوچەیێکی سەربەخۆ لە باکووری سووریا بۆ خۆیان دروست بکەن و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا. ئەو مەسەلەی دەتوانێت ببێتە هۆی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر 2000 هێزی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کورەکانی سووریادا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment