وەزیری بەرگریی تورکیا ناوچه‌ سنوورییەکانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

بەشی تورکیا- خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیاخلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیاکوردستان ئێران و عێراق توركیا و یۆنا خلووسی ئاكار سوپای توركیا سنوور

کوردپرێس:

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خلووسی ئاكار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی نۆڤێمبێری 2021 سه‌ردانی هێڵی سنووری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێرانی كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا، ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازیی سوپای توركیا، یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگرییان كردووه‌.

له‌و سه‌ردانه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك ئه‌ركان، یه‌شار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی موسا ئوسور، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی عه‌ندنان ئوزبال، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی حه‌سه‌ن كوچوك ئه‌كیازی به‌شدار بوون و به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كێشه‌كانی هێڵی سنووریی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كۆڵییه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی ره‌سمیی توركیا له‌ باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌ چوونی شانده‌ باڵاكه‌ بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كان كردووه‌.

News Code 3982

Your Comment

You are replying to: .
captcha