به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌مدواییانه‌دا هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنی دووباره‌ی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ تورکیا و بازاڕه جیهانییه‌کان ڕێککه‌وتن و ده‌وترێت که هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا ڕێککه‌وتوون.
کۆمپانیای (Poten & Partners) که له بواری گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت چالاکی ده‌کات له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئاماره‌کان باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیاوه ده‌کات.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌و کۆمپانیایه، له سه‌ره‌تادا ڕۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه زیاد کراوه و له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رز ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و کۆمپانیایه ڕاشیگهیاندوووه که له داهاتوودا ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگای تورکیاوه زیاتریش ده‌بێته‌وه و زۆرینه‌ی نه‌وتی عێراق به وڵاتانی په‌راوێزی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه ده‌فرۆشرێت.
به‌م حاڵه‌شه‌وه جه‌خت کراوه‌ته‌وه که هه‌نارده‌ی ئێستای نه‌وتی عێراق له جه‌یهانه‌وه ڕۆژانه که‌مێک زیاتر له 300 هه‌زار به‌رمیله له حاڵێکدا پێش له به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان، حکوومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه زیاتر له 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده ده‌کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment