به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید به‌تووش به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاندوووه که حیزبه ئێزدییه‌کان پێیان وایه که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق ئه‌وان وه‌ک ئیتنیکێک له وڵات به فه‌رمی ناناسێت و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ناکات هه‌ر بۆیه ئه‌و حیزبانه داوا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌که‌ن که یارمه‌تییان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان.
ناوبراو ئه‌و پرسیاره ئاراسته ده‌کات که بۆچی سه‌رۆک وه‌زیران یان سه‌رۆک کۆمار یان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی ئاگاداربوونه‌وه له دۆخی ئێزدییه‌کان سه‌ردانی شنگال ناکه‌ن و ئه‌وان به به‌شێک له هاووڵاتییانی عێراق به ئه‌ژمار ناهێنن و ده‌شڵێت: ئێمه ده‌نگی خۆمان به گوێی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌گه‌یێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانامانه‌وه بێن و به بۆنه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌کانمان له‌لایه‌ن به‌غداوه داوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان له‌وان ده‌که‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment