به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی تشرینی دووهه‌می 2018 سی و دووهه‌مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی یه‌کگرتووییی ئیسلامی له تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ست به كاره‌كانی کرد و تیایدا حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران یه‌که‌م وتاری پێشکه‌ش کرد و له وتاره‌كه‌یدا وێڕای ڕه‌خنه له كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی ڕووی قسه‌ی كرده حكوومه‌تی سعوودیه و وتی: پشت به‌ستن به بێگانه‌كان هه‌ڵه‌یێكی مێژوویییه، ئایا ئێوه 450 ملیار دۆلار دیاریی ده‌ده‌ن تا ئه‌من و ئاسایشتان مسۆگه‌ر بێت؟
ئاماژه‌ی ڕۆحانی به‌و چه‌ک كڕینه‌ی سعوودیه له ئه‌مریكا بوو كه چه‌ندین جاریش دۆناڵد ترامپ ئاماژه‌ی پێداوه كه به‌شی هه‌ره‌زۆری له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئۆباما و نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلاریشی له سه‌رده‌می ترامپ واژۆ كراوه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به بێ ئه‌وه‌ی ناوی به‌رپرسانی سعوودییه بهێنێت وتی: باشه ئه‌وا زانیمان كه ئێوه مانگای شیرده‌رن به‌ڵام به لایه‌نی كه‌مه‌وه سووكایه‌تیی ئاشكرای ڕاسته‌وخۆ له ئه‌مریكا قبووڵ مه‌كه‌ن.
ڕۆحانی وتیشی: ئه‌مریكا به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی خۆی بۆ به‌یتولموقه‌دده‌س (ئۆرشه‌لیم) زیاتر له هه‌موو كاتێک دوژمنایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلام پیشان دا.
سه‌رۆککۆماری ئێران داوا له موسوڵمانانی جیهان ده‌کات دژی ئه‌مه‌ریکا یه‌کبگرن و چیدی فه‌رشی سووری بۆ دانه‌خه‌ن.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌شڵێت: "ئێمه بژارده‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه فه‌رشی سوور بۆ ئه‌و تاوانبارانه ڕابخه‌ین یاخود دژی نایه‌کسانی بوه‌ستینه‌وه و دڵسۆز بین بۆ په‌یامبه‌ر، قورعان و ئیسلامه‌که‌مان."
ڕۆحانی ڕه‌خنه له په‌یوه‌ندیی سعوودیه و ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌توانین به‌رگری له سعوودییه بکه‌ین بێ ئه‌وه‌ی داوای 450 ملیار دۆلار بکه‌ین."
شایانی باسه؛ ئه‌م كۆنفڕانسه له‌ژێر دروشمی " قودس ته‌وه‌ری یه‌كگرتووییی گه‌ل" و به به‌شداریی چه‌ندین وڵاتی موسڵمان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌مڕۆوه 24ی مانگ تا ڕۆژی دووشه‌ممه 26ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی بانگهێشتكراو بۆ ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به حامید كه‌رزای سه‌رۆک كۆماری پێشووی ئه‌فغانستان، نووری مالیكی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێڕاق، شێخ نه‌عیم قاسم جێگری سكرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و هه‌روه‌ها ئه‌بوو سه‌عید میناوی ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی فه‌ڵه‌ستین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment