به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگایی كردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش به‌رده‌وامه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی دیاربه‌كر له 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستگیر كرا و دواتریش ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له گرتووخانه‌ی جۆری ئێف له ئه‌درینه زیندانی كراوه.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له سه‌ر 12 دۆسیه‌ی جیاواز له پێنج پارێزگای توركیا دادگایی ده‌کرێت که بریتین له؛ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی "دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار"، "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی"، "ستایش كردنی تاوان و تاوانبار"، "هاندانی خه‌ڵک به ئاشكرا بۆ دوژمنایه‌تی و دووبه‌ره‌كی"، "هاندانی خه‌ڵک بۆ لادان له یاساكان"، "هاندانی خه‌ڵک به ئاشكرا بۆ ئه‌نجامدانی تاوان"، "سووكایه‌تی كردن به فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه"، "سووكایه‌تی كردن به سهركۆمار"، "ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداری كردن له گردبوونه‌وه، خۆپیشاندان و ڕێپێوانی نایاسایی"، "هاندانی خه‌ڵک بۆ ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه، خۆپیشاندان و ڕێپێوانی نایاسایی"، "سووكایه‌تی كردنی ئاشكرا به حكوومه‌تی كۆماری توركیا"، "سووكایه‌تی كردنی ئاشكرا به گه‌لی تورک، ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت" و "سووكایه‌تی كردنی ئاشكرا به دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری و سه‌ربازی و ئه‌منی".
ده‌میرتاش ساڵی ڕابردوو به مه‌به‌ستی ئازادكردنی داواكاریی كه‌سیی پێشكه‌شی دادگای ده‌ستووری كرد. 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 داواكارییه‌كه‌ی ده‌میرتاش به هۆكاری نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ناڕەوا به‌ند كراوه ڕه‌تكرایه‌وه. 20ی تشرینی دووهه‌میش دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیارێكی ده‌كرد و داوای ئازادكردنی ده‌میرتاشی كرد و ڕایگه‌یاند که درێژكردنه‌وه‌ی به‌ندكردنی ناوبراو پاڵپشتی پێویستی یاسایی نییه.
له پاڵ به‌رده‌وامیی دادگایی كردنی ده‌میرتاشدا، دۆسیه‌یێكی دیكه‌شی له‌سه‌ره كه داوای سزای زیندانیی بۆ ده‌كات. 7ی ئه‌یلوولی 2018 دادگای 26همی سزا قورسه‌كانی ئه‌سته‌نبۆڵ به تۆمه‌تی "پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی" سزای 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بۆ ده‌میرتاش ده‌رکرد. ده‌میرتاش به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی پڕۆپاگه‌نده بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی له میانه‌ی چالاكییێكی به‌ده‌په‌دا كه 17ی ئازاری 2013 له ئه‌سته‌نبۆڵ له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزدا به‌ڕێوه چوو سزا دراوه و هێشتا ماوه‌ی ته‌میزی دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment