کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی: قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان سەدا 26 زیادی کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدوڵڵا مەسعوودیان باس لە زیادکرانی قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوولایەنە سەدا 26 بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ هەینى ٢٣ى تشرینى دوومى ٢٠١٨ سەعدوڵڵا مسعوودیان سەرکونسوڵى ئێران لە سلێمانی لە میانەى بەشدارى کردنى سیانزدەهەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕایگەیاند، تەنها لە حەوت مانگى ڕابردوودا قەبارەى بازرگانى نێوان هەرێم و ئێران ٢٦% زیادى کردووە.

سەبارەت بە کارتێکەریی گەمارۆکانی ئەمریکا دژبە ئێران، کونسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: دڵنیاییی ئەوە دەدەم کە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان و عێراق ئەوەندە بەهێز و تۆکمەن کە دەستێوەردانەکان هەرگێز ناتوانن کەلێنی تێبخەن و سستی بکەن. زیاتر لەوەی ئێران خوازیاری کۆتاییهێنان بەو گەمارۆ نایاساییەن کە خراوەتەسەری، ئەوە خەڵکی عێراق و کوردستانن کە داوای لابردنی گەمارۆکان دەکەن. لەبەر ئەوەی ئەو پەیوەندییە بازرگانییەی لەنێوانماندایە زیاتر لە قازانجی خەڵکی کوردستان و عێراقدایە و بە دڵنیاییەوە پشتیوانی نەکردنی جیهان لەو گەمارۆ نامرۆڤانەیە، دەبیتە هۆی ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو ئەمریکا پاشەکشەی لێبکات، هەر وەک ئێستا کە عێراقی لەو گەمارۆیانە خستووەتەدەرەوە.

سەعدوڵڵا مەسعوودیان سەبارەت بە سەردانەکەی ئەمدواییەی مەسعوود بارزانی بۆ بەغداش گوتی: "سەردانی بەڕێز بارزانی بۆ بەغدا سەردانێکی پڕدەستکەوت و باش دەبێت، چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەلای ئێمە وەک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە گرنگە، هەرچەندە پەیوەندییێکی گەرموگوڕتر لەنێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بنەمای هاووڵاتی‌بوون و سیاسەتوانی هەبێت، بەدڵنیاییەوە دەبێتە مایەی ئارامی لەم وڵاتەدا و یارمەتیدەر دەبێت بۆ یەکپارچەییی عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: پێشوازیی زۆر باشی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەڕێز بارزانی و لێدوانە دڵگەرمکەرەوەکانی هەردوولایەن مژدەی داهاتوویێکی باش و ئارام و پێشکەوتوو بۆ عێراق دەدات. کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتاوە چ لە کوردستانی عێراق و چ لە باشوور و ناوەندی عێراق، گرنگیی بەوە داوە کە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن. سوپاس بۆ خوا ئەم سەردانە زۆر گرنگ و باشە، دڵنیا بین و دڵنیاشین کە خەڵکی عێراق لە ئەنجامەکانی ئەو سەردانە لە چەند مانگ و چەند ساڵی داهاتوو و بەرهەمەکانی سوودمەند دەبن.

سەعدوڵڵا مەسعودیانسەبارەت بە ڕۆڵی کورد لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان وت: چەند وەزارەتێکی گرنگی کابینەی حکوومەتی عێراق بەدەست کوردەوەیە، ئەوەی کە دەیبینین و پێدەچێت کە دەستووری عێراق خەریکە جێبەجێ دەکرێت و بۆ جێبەجێکردنی تەواوی دەستووری عێراق، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو ئامادەییەی تێدایە بەو پێیەی دۆستایەتییێکی باشی لەگەڵ سەرکردەکانی کوردستانی عێراق و هەروەها بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندی هەیە، خێرایی ببەخشێتە پرۆسەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 39799

Your Comment

You are replying to: .
captcha