مەسعوود بارزانی لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی بە مەبەرستی دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدر سەردانی نەجەفی کردووە و کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو سەرکردە عێراقییە دەستی پێکرد.

کوردپرێس:

لە دیرێژەی گەشتە سیاسییەکانیدا مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 23ی تشرینی دووهەمی 2018 گەیشتە شاری نەجەف ئەوەش بە مەبەستی دیدارکردن لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سایروون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ نەجەف لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران و محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و چەندین سەرکردەی دیکەی عێراقی کۆ بووەوە.

هاوکات ئەمڕۆ پێش رۆیشتنی بۆ نەجەف، لەگەڵ ژمارەیێک سەرکردەی دیکەی عێراقی لە نێویاندا عەممار حەکیم ، سەرۆکی رەوتی حیکمە و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کۆ بووەوە.

چاودێرانی سیاسی و میدیا عێراقییەکان بە گرنگییەوە دەڕواننە ئەو سەردانەی سەرۆک بارزانی بۆ شارەکەیان و بە هەنگاوێکی باشی دەزانن بۆ یەکڕیزی و سەقامگیری لە عێراق.

جموجووڵی سیاسی پاش دیاریکرانی زۆرینەی وەزیرەکانی کابینەکەی عەبدولمەهدی لە عێراق گەشەی کردووە و سەردانی سەرکردە عێراقییەکان و لەوان سەرکۆماری ئەو وڵاتە بۆ وڵاتانی کەنداو و هەرێمی و ئەورووپی، هەروەهاش دیدارە ناوخۆییەکان لە بەغدا و هەولێر و لەم دواییەشدا سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا دەلالەتە لە سەر هەڵدانەوەی قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە و هەر لەو پێناوەشدا نووری مالیکی و سەڵاحەدین بەهادین بە فەرمی بانگهێشتی ئێران کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 39798

Your Comment

You are replying to: .
captcha