مەسعوود بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعوود بارزانی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا، لە میانی زنجیرە كۆبوونەوەكانیدا پێش كەمێک لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەلبوسی لە بارەگای خۆیدا پێشوازیی لە بارزانی كرد و كۆبوونەوەكە بەبەشداری شاندی یاوەری بارزانی بەردەوامە.

ئەمڕۆ بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكوومەتی نوێی عێراق و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و فالح فەیاز سەركردە لە هاوپەیمانی بنیاتنان كۆ بووبووەوە.

بارزانی بەسەردانێكی فەرمی لە شاری بەغدایە بۆ تاوتوێ كردن و چارەسەر كردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لەمبارەیەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق كۆ دەبێتەوە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39792

Your Comment

You are replying to: .
captcha