بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێكدا لیوا روكن مه‌حموود فه‌لاحی فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاندووه: پشت به‌ست به زانیاریی هه‌واڵگریی وردی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هاوپەیمانان شه‌ش هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر مۆڵگه و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یێكی قه‌زای روتبه‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام داوه.
هه‌ر لهبهیاننامەكهدا هاتووه له‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین مۆڵگه و باره‌گای گرنگی داعش كراونه‌ته ئامانج، له‌وانه چه‌ند كۆگاییێک و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆرستان له باشووری قه‌زای روتبه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین تیرۆرست كوژران و زیانێكی زۆریش به‌ر مۆڵگه و باره‌گاكانی ئه‌و تیرۆرستانه كه‌وتووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment