به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له واشنتۆن له‌گه‌ڵ میدیاكارانی توركیا كۆ بوووه‌وه و له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرک و واشنتۆن دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا که له میانی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و دواتر له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆ بۆته‌وه و گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ له‌باره‌ی چۆنییه‌تیی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، چاوه‌ڕوانییه‌كانمان (له ئه‌مریكا) دواین كه له نێویاندا فه‌تۆ و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه له سووریا بوو. له‌مباره‌یه‌وه جگه له ده‌ربڕینی نیگه‌رانییه‌كانمان له‌باره‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه دواین كه پێویسته چی بكرێت".
مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی تاوتوێی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌جیشیان كردوووه و گوتی: "ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه ته‌نها په‌یوه‌ندی به مه‌نبه‌جه‌وه نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌گه‌ڵ باكووری سووریایشه‌وه هه‌یه و تاوتوێی ئه‌وانه‌شمان كرد كه له‌لایێكه‌وه نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج جێبه‌جێ ده‌كرێت پێویسته له‌لایێكی دیكه‌وه ده‌ست بكرێت به گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویسته چی بكه‌ین."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment