رۆشتنی بەرهەم ساڵح‌ و هەموو ئەو ساختەكارییانەی لە دژمان ئەنجام دراوە نەیوەستاندووین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عوسمان گوڵپی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی رایدەگەیێنێت قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی تێپەریوە ‌و بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە بریاری مانەوە ‌و درێژەدان بە خەباتی سیاسی داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان گوڵپی، وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی بە ماڵپەڕی ئاوێنەی راگەیاندووە هاوپەیمانێتییەكەیان قۆناغی سەختی بڕیوە‌ و بەردەوامە لەكاری سیاسی خۆی.

ناوبراو دەشڵێت: دەتوانن قۆناغی داهاتوو پلانیان هەبێت و ئەوان لە گۆنگرە شەرعییەتی مانەوەیان وەرگرتووە‌ و كۆتاییان بەو دەنگ‌ و دەنگۆیانە هێناوە كە باسیان لە هەڵوەشاندنەوەی دەكرد و رۆشتنی بەرهەم ساڵح و هەموو ئەو ساختەكارییانەی لەدژیان ئەنجام دراوە نەیوەستاندوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39752

Your Comment

You are replying to: .
captcha