بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له پۆل گیبارد، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و نانسی بێرگیرۆن، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە، گیبارد خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی داعش و حه‌واندنه‌وەی ژماره‌یێكی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ده‌ربڕی و پوخته‌یێكه‌ی ده‌رباره‌ی به‌رنامه و چالاكی و هاوكارییه‌كانیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، پوخته‌یێكی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆ و قۆناخی نوێی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته‌ڕوو و تیشكی خسته سه‌ر قۆناخی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا و رۆڵی كه‌نه‌دای له‌مباره‌یه‌وه به‌رز نرخاند.
تاوتوێ كردنی دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا و به‌ره‌وپێش بردنیان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment