کوردپرێس:
بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجەشەمە 1ی سەرماوەزی 1397 بەرانبەر بە 22ی تشرینی دووهەمی 2018 عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران بەیاوەریی شاندێکی باڵا بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی چەند پڕۆژەیێکی ئاوەدانکاری سەردانی پارێزگای کوردستان بکات.
چەند پڕۆژەیێکی گرینگ کە وەزیری ناوخۆی بەسەریان دەکاتەوە بریتین لەمانەی خوارەوە: پڕۆژەی پان کردنی ملەی سەڵواتئاوای سنە، یاریگای 6هەزار کەسیی 22ی گوڵان و پڕۆژەی بووژاندنەوەی ناوچەی دابڕاو و پەراوێزی شار "شارۆچکەی نایسەر".
بەپێی بەرنامەی داڕێژراو ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لە وەزیری ناوخۆ کاتژمێر 8 و 30 خولەکی بەیانی لە فڕۆکەخانەی شوهەدای شاری سنە بەڕێوە دەچێت و پاش ئەوەی پڕۆژەکانی بەسەر کردەوە و لە دانیشتنەکاندا بەشداریی کرد، کاتژمێر 9ی شەو پارێزگای کوردستان بەجێدێڵێت.
Your Comment