بە جارێک 46 پزیشکی پسپۆڕ دەچنە ئیلام و بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشان دەکەن

بەشی ئیلام- لە سەر ئەرکی ڕێکخراوی خێرخوازیی "مەڵهەم" تیپێکی پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانی، کە لە 46 پزیشکی پسپۆڕ پێکهاتوون سەردانی ئیلامیان کردووە و بڕیارە بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ ئەو نەخۆشانە بکەن کە کێشەی قڵیشی لێویان هەیە.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ چوارشەمە 30ی گەڵاڕێزان بەرانبەر بە 21ی تشرینی دووهەمی 2018 تیپێکی 46 کەسی لە پزیشکانی پسپۆڕ گەیشتنە ئیلام و ئامانجیان ئەوەیە نەشتەرگەری بۆ ئەو نەخۆشانە بکەن کە لە سکوماییەوە کێشەی قڵیشی لێو یان چناکەیان هەیە.

ئەو هەڵمەتە پزیشکییە خۆبەخشانە بە هیممەتی ڕێکخراوی خێرخوازیی "مەڵهەم" کراوە و دەتوانێت تۆمارێکی نوێی جیهانی بێت کە لە ماوەیێکی کورتدا 46 پزیشکی پسپۆڕ نەشتەرگەری بۆ 510 نەخۆشی ئیلامی دەکەن و بەو مەبەستەش 8 ژووری عەمەلیات لە نەخۆشخانە ئامادە کراوە و بڕیار وایە ڕۆژانە زیاتر لە 100 نەخۆش نەشتەرگەریی بۆ بکرێت و تیپە پزیشکییەکە لە ماوەی 24 کاتژمێری شەوانەڕۆژدا بە نۆبە، بەردەوام دەبن لە نەشتەرگەری کردنی نەخۆشان.

هەر لەو بارەیەوە کەریم هیمەتی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام ڕایگەیاند: 46 پزیشکی خۆبەخش ماوەی 4 ڕۆژ لەسەر یەک بەردەوام دەبن لە نەشتەرگەری کردن بۆ ئەو نەخۆشانە لە سکومایییەوە کێشەی قڵیشی لێو یان چناکەیان بووە و ئەوەش لە کاتێکدایە تێچووی ئەو نەشتەرگەرییە لە 6 ملوێنەوە بۆ 16 ملوێن تمەنە.

News Code 39742

Your Comment

You are replying to: .
captcha