هه‌ده‌په‌: پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ توركیا ده‌میرتاش ئازاد بكات

به‌شی تورکیا- پارتى دیموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)‌ له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووى ئه‌و پارته‌ ئازاد بكرێت ئه‌وه‌ش دواى بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا به‌ ئازادكردنى.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووهه‌می 2018‌ دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ڕای‌گه‌یاند که‌ مانه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و دادگایی نه‌کردنی نایاسایییه‌ و پێویسته‌ به ‌زووتری کات ئازاد بکرێت و له‌ کاردانه‌وه‌ به‌و بابه‌ته‌ سزایی ته‌مه‌لی و په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایان‌گه‌یاند که‌ به‌م بڕیاره‌ی دادگا ڕوون بوووه‌ته‌وه‌ كه‌ هۆكاری زیندانی كردنی ده‌میرتاش سیاسییه‌ و به‌ گوێره‌ی خاڵی ٩٠ی ده‌ستوور و په‌یمانی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا، توركیا ناچاره‌ ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكات.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی هاوسه‌رۆکانی هه‌ده‌په‌دا هاتوووه‌: "له‌ به‌رده‌م ده‌زگای دادوه‌ریی توركیا تاقیكردنه‌وه‌یێكی دیكه‌ هه‌یه یان پیشانی ده‌ده‌ن كه‌ پابه‌ندن به‌ به‌هاكانی مافى نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌یمانه‌ نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كان كه‌ توركیاش ئیمزای كردوون یان پیشانی ده‌ده‌ن كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییێكیان به‌ به‌ها حقووقییه‌كان و په‌یمانه‌ نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كانه‌وه‌ نییه‌ و دان به‌ خاڵی ٩٠ی ده‌ستووردا نانێن".

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39739

Your Comment

You are replying to: .
captcha