به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووهه‌می 2018 موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له توویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا دووپاتی كرده‌وه: "شاری مووسڵ له مه‌ترسیدایه و شانه‌كانی تیرۆر له‌و شاره سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه."
له توویته‌كه‌یدا سه‌در جه‌ختی كرده‌وه: "ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران بووژاونه‌ته‌وه" و داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به‌ر له‌وه‌ی كار له كار بترازێت "فریای شاری مووسڵ بكه‌ون."
له كۆتاییی مانگی ئابی ساڵی 2017 به هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه عێراقییه‌كان توانییان شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام تا ئێستاش نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره به كۆتا نه‌هاتوونه و له‌لایێک وێرانی باڵی به سه‌ردا كێشاوه و حكوومه‌تی عێراقیش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ناوه و له‌لایێكی دیكه‌شه‌وه به‌مدواییانه شانه نووستوووهكانی داعش ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردوووه‌ته‌وه و لێره و له‌وێ ته‌قینه‌وه و ڕفاندن ئه‌نجام ده‌درێن و ترس و نیگه‌رانی له ناو خه‌ڵكی مووسڵ بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment