٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٠:٤٠
موقته‌دا سه‌در: فریای مووسڵ بكه‌ون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در و ئیئتلافى سائیروون هۆشدارى له ‌بارودۆخى مووسڵ ده‌دات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌و شاره‌ له ‌مه‌ترسیدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 20ی تشرینی دووهه‌می 2018 موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ توویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا دووپاتی كرده‌وه‌: "شاری مووسڵ له‌ مه‌ترسیدایه و شانه‌كانی تیرۆر له‌و شاره‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌."

له‌ توویته‌كه‌یدا سه‌در جه‌ختی كرده‌وه: "ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران بووژاونه‌ته‌وه‌" و داواشی له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به‌ر له‌وه‌ی كار له‌ كار بترازێت "فریای شاری مووسڵ بكه‌ون."

له‌ كۆتاییی مانگی ئابی ساڵی 2017 به‌ هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌ عێراقییه‌كان توانییان شاری مووسڵ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام تا ئێستاش نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره‌ به ‌كۆتا نه‌هاتوونه‌ و له‌لایێک وێرانی باڵی به‌ سه‌ردا كێشاوه‌ و حكوومه‌تی عێراقیش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ناوه‌ و له‌لایێكی دیكه‌شه‌وه به‌مدواییانه‌ شانه‌ نووستوووه‌كانی داعش ده‌ستیان به‌ چالاكییه‌كانیان كردوووه‌ته‌وه‌ و لێره‌ و له‌وێ ته‌قینه‌وه‌ و ڕفاندن ئه‌نجام ده‌درێن و ترس و نیگه‌رانی له‌ ناو خه‌ڵكی مووسڵ بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39733

Your Comment

You are replying to: .
captcha