پۆستی جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزارەتێكی سیادیمان دەوێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- توركمانەكان داوا دەكەن لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتێكی سیادیان پێبدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایدن مەعرووف كە خاوەنی تاكە كورسییەكەی بەرەی توركمانییە لە لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵۆ سەبارەت بە بەشداری كردنیان لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا رایگەیاند: "بەشداری کردنی تورکمانەکان لە پێکھاتە و کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگە و پێویستە نەتەوەی تورکمان بەشداربن لە پڕۆسەی سیاسی و بەتایبەتیش لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم کە دەبێت نوێنەرایەتی راستەقینەی تورکمانەکان بەشداربن لەو کابینەیە".

ناوبراو وتیشی: "ئێمە وەکوو بەرەی تورکمان نیازمان ھەیە بەشدار بین لە پڕۆسەی سیاسی و لە کابینەی نوێی حکوومەت، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین پۆستی جێگرێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ تورکمان بێت بۆ ئەوەی تورکمان بەشێوەیێکی ئەکتیڤ بەشداربن لە پڕۆسەی سیاسی و لە بڕیارە سیاسییەکاندا".

ئەوەشی خستەڕوو كە لە رابردووشدا داوایان کردبوو دەستەیێک یان وەزارەتێک بۆ کاروباری تورکمان یان لە پێکھاتەی حکوومەتدا ھەبێت "بۆ ئەوەی تورکمانەکان بتوانن بەشێوەیێکی کارا و راستەقینە و وەکوو نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان خزمەت بە میللەتی خۆیان بکەن".

ئایدن مەعرووف وتیشی: "سەرباری پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران، داواکارن وەزارەتێکی سیادی یان دەستەیێک بدرێت بە تورکمانەکان و ئەو دەستەیە یان ئەو وەزارەتە تایبەت بێت بە کاروباری تورکمانەکان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39727

Your Comment

You are replying to: .
captcha