ئەردۆغان: پابەند نابین بە بریاری دادگای ئەورووپا بۆ ئازاد کردنى دەمیرتاش

بەشی تورکیا- میدیاکانى تورکیا لەزاری ئەردۆغانەوە بڵاویان کردووە، تورکیا پابەندنابێت بە بریاری دادگای مافی مرۆڤی یەکێتى ئەورووپا بۆ ئازاد کرنى سەڵاحەدین دەمیرتاش و هەوڵێستیشی دژ بە بڕیارەکە دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمێک پێش ئێستاش عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤ لە ئەورووپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە، رایگەیاند: "با بڕیارەکە ببینین و مەرجەعی دادوەریی کە لەو بارەیەوە دادگایی کردنەکە بەڕێوەدەبات، بڕیار دەدات".

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، دادگای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ ئه‌ورووپا بڕیاری دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ئازاد بکرێت.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن مەحسونی کارامانی پارێزەری دەمیرتاش، لە بارەی نایاسایی بوونی گرتنی ناوبراو دۆسیەیێکی لە دووتوێی ١٨ مادە ئامادە کردبوو، پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای کرد و سکاڵای لە دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمار کرد و ئەمرۆ ئەو دادگایە بڕیاری دا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی ئازاد کردنی دەمیرتاشەوە ڕایگەیاندووە مافی ئازادی و ئەمنی دەمیرتاش پێشێل کراوە و دەبێت لە دەرەوەی زیندانەوە دادگایی بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39726

Your Comment

You are replying to: .
captcha