کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووهه‌می 2018 له کۆبوونه‌وه‌ی دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌ورووپا بابه‌تی ئازادکرانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی به‌ندکراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان خرایه ده‌نگدانه‌وه و ئه‌و دادگه‌یه به کۆی ده‌نگ داوای ئازادکردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشی په‌سه‌ند کرد.
به‌پێی په‌سه‌ندکراوی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا پێویسته هه‌رچی زووتر ده‌میرتاش ئازاد بکرێت و به‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێکاره یاسایییه‌کان بگیرێنه‌به‌ر.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی تورکیا (هه‌ده‌په) ڕۆژی 4ی تشرینی یه‌که‌می 2016 له‌گه‌ڵ فیگه‌ن یۆکسکداغ و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی دیکه‌ی هه‌ده‌په به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه ده‌ستگیر کرا و تا ئه‌م کاته‌ش له به‌ندیخانه‌دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment