به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاروان سوورچی وته‌بێژی یه‌كێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: دوای قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكاش به سه‌ر ئێران‌دا هێشتا پرۆسه‌ی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وامه چوونكه عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێک له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه به‌ده‌ركراون له سزاكانی سه‌ر تاران.
ناوبراو وتیشى: "هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆیه هه‌مان ئه‌و به‌ده‌ركردنه ده‌یگرێته‌وه و پرۆسه‌ی بازرگانی كردن له نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامه".
له‌باره‌ی داتا و ئاماره بازرگانییه‌كانیش، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ زانیارییێكی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و باسی له‌وه كرد که ته‌واوی داتا و ئاماره‌كان له خاڵه سنوورییه‌كاندان و یه‌كێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان ته‌نها كاروباره‌كانی ڕێككاری و پردی په‌یوه‌ندییه له نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ته‌واوی وڵاتانی دیكه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment