ئێران داواکارییێکی عێراق ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- ئێران پێشنیارێکی عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ ده‌رباره‌ی ناردنی غازه‌ بۆ عێراق له‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا عێراقیش دیناری عێراقی بداته‌ ئێران و هه‌روه‌ها ئێران ئه‌و پێشنیاره‌شی ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناردنی غاز بۆ عێراق کاڵا و به‌روبوومی خۆراکی وه‌ربگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووهه‌می 2018 ئه‌میر حسێن زه‌مانی‌نیا جێگری وه‌زیری نه‌وت بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران به‌و پێشنیارانه‌ی عێراق ڕازی نابێت بۆ دانی پاره‌ی غازی ئێران و گفتوگۆکانیش ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه‌ به‌رده‌وامن.

ناوبراو وتیشی: "به‌پێی ڕێککه‌وتن عێراق ده‌توانێت پاره‌ی کڕینی غازی ئێران به‌ دراوی یۆرۆ بدات و ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی گرنگ نییه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌کرێت".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 14ی تشرینی دووهه‌‌می 2018 به‌رپرسانی حکومی عێراقی ڕایانگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ ئێران ڕێککه‌وتوون له‌بری پاره‌ی غازی ئێرانی کاڵا و شمه‌ک و خۆراکی عێراقی بنێردرێت بۆ ئێران یان مامه‌ڵه‌ی غازی ئێرانی به‌ دیناری عێراقی بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39711

Your Comment

You are replying to: .
captcha