بەرهەم ساڵح هەوڵ دەدات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان ئێران سعوودیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆک کۆماری عێراق هەوڵ دەدات لایەنی ئێرانی و سعوودی ڕازی بکات بە چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موسەنا ئەمین نادر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق هەوڵ دەدات لایەنی ئێرانی و سعوودی ڕازی بکات بە چارەسەر کردنی کێشەکانیان و ئاشتی کردن لەگەڵ یەکتر، چوونکە باوەڕی ئەوەیە کە ئاشتیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بەرژەوەندیی عێراقدایە.

موسەنا ئەمین دەڵێت ئاشتیی نێوان ئێران و سعوودیا کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر سەقامگیر بوونی عێراق دەبێت و ئێستا عێراق بە بۆنەی قەیرانی بەحرەین، یەمەن و سووریا توانای ئەوەی نییە ئاشتییێکی گشتگیر لە نێوان ئێران و سعوودیا دروست بکات چوونکە ئەو مەسەلە پێویستی بە هەوڵی نێونەتەوەیی و خواست و ئیرادەی ناوخۆیی تاران و ڕیاز-ە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39699

Your Comment

You are replying to: .
captcha