به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێرشی تۆپخانه‌کانی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جارێکی‌تر گریمانه‌ی شه‌ڕی نێوان تورکیا و ئه‌مریکای -که هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی کورده‌کان له سووریایه- به‌هێزتر کرده‌وه. تورکیا سووره له‌سه‌ر ده‌رکردنی هێزی کوردی سووریا له سنووره‌کانی باشووری خۆی و ئه‌مریکاش تاکوو ئێستا له به‌رانبه‌ر داعش پشتیوانی له کورده‌کان کردوووه به‌ڵام له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا مه‌یلێکی به ته‌نگه‌ژه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ناتۆی خۆی به بۆنه‌ی کورده‌کانه‌وه نییه.
میشل جانسن شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێی وایه ڕاسته که ئه‌مریکا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه پشتیوانی له کوردی سووریا کردوووه و کورده‌کانیش به بۆنه‌ی پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا 25 له‌سه‌دی خاکی سووریایان له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه به‌ڵام نابێت له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی به‌ربڵاوی تورکیا هیچ چاوهڕوانییێکیان له پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌بێت.
ناوبراو له وتاره‌که‌یدا که له گۆڤاری گولف تووده‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌نووسێت: ئه‌مریکا تاکوو ئێستا مه‌شقی سه‌ربازی به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل داوه و ئه‌وانی پڕچه‌ک کردوووه و ئه‌وان ئێستاکه هه‌ندێک ناوچه‌ی زۆرینه عهرهبنشینهیان له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه و له ڕاستیدا هێزه کوردییه‌کان خزمه‌تیان به ستراتێژییه‌کانی ئه‌مریکا کردوووه.
ئه‌و کارناسه جه‌خت ده‌کاته‌وه که ئه‌مریکا نیشانی داوه که ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌ر کوردی سووریا، له ڕێگای ئۆپه‌راسیۆنی زه‌وینی و ئاسمانی پشتیوانی له‌وان ناکات. به‌جێهێشتنی عه‌فرین، ناوچه‌ی زۆرینه کوردنشینی ڕۆژئاوای سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا له کاتی هێرشی تورکیا، ده‌بێ بۆ کورده‌کان دهریخستبێت که ئه‌وان چ پێگه‌یێکیان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment