به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووهه‌می 2018 نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق ڕوونکردنه‌وه‌یێکی بڵاو کردۆته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كانی ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق نێوه‌نگیریی سعوودیه و ئێران ده‌كات.
نووسینگه‌كه ڕاشی‌گه‌یاندوووه که ده‌زگا میدیایییه‌كان بۆ راپۆرته‌كانیان پشتیان به "سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی" به‌ستوووه و ڕایان‌گه‌یاندوووه که ئێران گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سعوودیه ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه، کاتێک به‌رهه‌م ساڵح به‌نیاز بوووه نێوه‌نگیری له نێوان ئه‌و وڵاته و سعوودیه بكات.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌رهه‌م ساڵح له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به دوو سه‌ردانی فه‌رمی چوووه ئێران و سعوودیه و له تاران له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران و له ڕیازیش له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان پاشای سعوودیه كۆ بوووه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment