نوێنه‌رانی كورد سكاڵاكانیان له‌ بودجه‌ ده‌به‌نه‌ لای عادل عه‌بدولمه‌هدی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: هێزه‌ كوردستانییه‌كان سكاڵاكانیان له‌ بودجه‌ ده‌به‌نه‌ لاى سه‌رۆک وه‌زیران چوونكه‌ په‌یوه‌ندییێكى پته‌وى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌ و له‌ میانه‌ى وتارى هه‌فتانه‌شیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردبوو که‌ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووهه‌می 2018 شیروان میرزا په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنی یه‌كێتى له ‌په‌رله‌مانى عێراق له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "پێداویستییه‌كان و پشكى هه‌رێم له ‌بودجه‌ى 2019دا گرنگه‌ به‌لامانه‌وه‌ به‌ڵام پشكه‌كه‌ هه‌رچه‌ند بێت نابێته‌ ڕێگر له ‌به‌رده‌م گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم به‌ڵام داواى دابین كردنى مافى مووچه‌خۆران و پێشمه‌رگه‌ و جووتیاران و به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ن و پێویسته‌ حكوومه‌تى عێراقیش ڕێژه‌یێکی گونجاوی بودجه‌ دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پێداویستییانه‌ پڕ بكرێنه‌وه‌."

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه که‌ گفتوگۆى نێوان هێزه‌ كوردستانییه‌كان و حكوومه‌تى فیدڕاڵی و لیژنه‌ى داراییی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو به‌رده‌وامه‌ و پێش چه‌ند ڕۆژێكیش شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39686

Your Comment

You are replying to: .
captcha