یه‌کێتی داوای پۆسته‌کانی سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌كێتى رایده‌گه‌یێنێت: ناكرێت پرسى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێم په‌یوه‌ست بكرێت به‌ ژماره‌ى كورسى و به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌م حیزبه‌ خوازیاری وه‌رگرتنی پۆسته‌کانی سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمه.‌

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌سروڵڵا سوورچى لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌كێتى ڕای‌گه‌یاند: پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووی هه‌رێم پشت به‌ ژماره‌ى كورسى نابه‌ستێت و له‌ ئێستادا یه‌كێتى و پارتى به‌ بێ یه‌كترى ناتوانن ئه‌م پرسه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵكوو ده‌بێت پێكه‌وه‌ به‌ ته‌وافوق حكومه‌تێكى به‌هێز پێكبهێنن كه‌ بتوانێت داوكاریی خه‌ڵک جێبه‌جێى بكات و بژێویان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دۆخى پێش قه‌یرانى دارایی.

ناوبراو گوتیشی: "ده‌بێت یه‌كێتى به‌شدارێکی ڕاسته‌قینه‌ بێت له‌ حكوومه‌تدا و خاوه‌ن بڕیاریش بێت و له‌ ئێستادا ده‌یه‌وێت پۆسته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێم وه‌ربگرێت."

نه‌سروڵڵا سوورچى ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ى كورسى كاتێک ڕۆڵ و كاریگه‌رى ده‌بێت كه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هێزى نیشتیمانى بێت و سه‌ر به‌ حزبه‌كان نه‌بن بۆیه‌ له‌ ئێستادا ده‌بێت خاوه‌ن ئه‌و هێزانه‌ به‌شداریى كارا و ڕاسته‌قینه‌یان پێبكرێت له‌ حكه‌ومه‌تدا.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39681

Your Comment

You are replying to: .
captcha