به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید جه‌لال ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاسایشی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی ژیانی وت : "قه‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر لای ئێمه نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ساڵی ڕابردوو، ساڵی ڕابردوو 310 كه‌س به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كرابوون به‌ڵام ئه‌مساڵ نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ژماره‌یه و ته‌نانه‌ت ده‌رمانی كه‌متر ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له نێو گیراوهكانیشدا بازرگان و به‌كارهێنه‌ریش بوونیان هه‌یه به‌ڵام له‌مساڵدا کێڵگه‌ی چاندنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ده‌وروبه‌ری سلێمانی له ناوچه‌ی قایكهند ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
عه‌مید جه‌لال ئه‌مین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هێشتا دۆخه‌كه نه‌گه‌یشتۆته ئاستی هه‌بوونی مافیا و بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گرووپن و له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه و به ماتۆڕسكیل و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
به قسه‌ی عه‌مید جه‌لال، بۆ ئه‌مساڵ له نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا ژنان هه‌ن كه هه‌م به‌كارهێنه‌رن و هه‌م بازرگانی مادده‌ی هۆشبهریشن ئه‌وه‌ش وه‌ک ساڵانی پێشوووه، نزیكه‌ی 10 ئافره‌ت ده‌ستگیر كراوه، هاوكات ته‌مه‌نی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی ده‌ستگیركراویش له 18 ساڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كوو 50 ساڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند دانهیێكی تێكهوتوووه كه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه و 99%ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به به‌ڵگه‌وه ده‌ستگیر كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاسایشی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان كاردانه‌وه‌ی خراپ ده‌نوێنن و ئاژاوه ده‌نێنه‌وه و چه‌ک به‌رامبه‌ر كه‌سوكاریان به‌كار ده‌هێنن و سه‌رپێچی یاساكان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت گومان ده‌كه‌ین ئه‌و ته‌قانه‌ی ده‌كرێت له ناو شار هه‌ندێكیان ئه‌و كه‌سانه بن كه ئه‌و جۆره مادانه به‌كار ده‌هێنن.
ماڵپه‌ڕی ژیان باس له‌وه ده‌کات: ئه‌و ماددانه‌ی كه زۆرتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه بریتین له مادده‌كانی شیشه واتا كریستاڵ، تلیاک، حه‌شیش و هێرۆین و له نێو ئه‌وانه‌شدا شیشه له هه‌موویان ترسناكتره چوونكه سروشتی نییه و ده‌ستكرده و له چه‌ند حه‌پ و ده‌رمان و گۆگرد و پێكهاتهیتر دروست ده‌كرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment