به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 18ی تشرینی دووهه‌می 2018 ئیره‌ج مه‌سجدی گوتی: "عێراق و ئێران ڕێككه‌وتوون پیشانگهیێكی هه‌میشه‌یی بۆ كاڵا ئێرانییه‌كان له به‌غدا بكرێته‌وه."
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ئاماژه‌ی بۆ ژماره‌ی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی له عێراقدا كرد و وتی: "حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات بۆ جێبه‌جێ كردنی 1200 پرۆژه به به‌های 100 ملیار دۆلار، له‌و نێوه‌نده‌شدا 79 كۆمپانیای ئێرانی له عێراق له بواره‌كانی دروست كردنی وێستگه‌ی وزه و پاڵاوتگه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و بنیاتنانی هۆتێل و یاریگا و خانوو كار ده‌كه‌ن و تێچووی ئه‌و پڕۆژانه 8 ملیار دۆلاره".
وته‌كانی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا دوای ئه‌وه دێن حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران له میانی پێشوازی كردنی له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراقدا بۆ به‌های 20 ملیار دۆلاری ساڵانه زیاد بكات.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment