تورکیا هۆشداری به‌ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل ده‌دات

به‌شی تورکیا- حکوومه‌تی تورکیا هۆشداری ده‌دات به‌ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریکی له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی کاری پێکه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی قوبرس.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: "کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل ده‌ستی کردوووه‌ به‌ هه‌ڵکه‌ندنی بیر و گه‌ڕان به ‌دوای بیری غازی سروشتی له‌ وڵاتی قوبرس و ئه‌وه‌ش یارمه‌تی به‌ سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ نادات و پێده‌چێت ببێته‌ هۆی تێکدانی هاوسه‌نگییه‌کان".

ئاکسۆی ئاماژه‌شی به‌وه ‌دا که‌ چه‌ندین جاری دیکه‌ کۆمپانیا بیانییه‌کانی ئاگادار کردوووه‌ته‌وه‌ و پێی ڕاگه‌یاندوون گه‌ڕان به ‌دوای غاز و نه‌وتدا له‌ قوبرس کارێکی تاکلایه‌نه‌یه‌.

ئیکسۆن مۆبیل کۆمپانیایێکی ئه‌مریکییه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین کۆمپانیاکان له ‌بواری ده‌رھێنان و وه‌به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت و غاز له ‌ئاستی جیھان، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل له ‌ئه‌نجامی یه‌کگرتنی کۆمپانیای ئیکسۆن له‌گه‌ڵ کۆمپانیای مۆبیل ھات و ئه‌م یه‌کگرتنه‌ له‌ 30ی تشرینی دووه‌می 1999 بوو. بنکه‌ی سه‌ره‌کیی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل له‌ ته‌کساسی‌ ئه‌مریکایه‌ و داهاتی کۆمپانیا‌که‌ ساڵ به‌ ساڵ زیاتر ده‌بێت و له ‌ساڵی ٢٠١٧دا داهاتی کۆمپانیاکه‌ نزیکه‌ی ٢٣٧ ملیار دۆلاری ئه‌مریکی بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39676

Your Comment

You are replying to: .
captcha