بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح لەلایەن شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعوودیە لە کۆشکی یەمامە پێشوازی لێکرا و کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی ریاز و بەغدا کراوە و جەخت لە پەرەپێدان و هاوئاهەنگی زیاتر کراوەتەوە لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە بەهێزیی پەیوەندی برایانە و مێژوویی نێوان عێراق و سعوودیە دەبێ ببێتە هۆی هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتر، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و ئاسایشدا.
شا سەلمان و بەرهەم ساڵح جەختیان لە کاراکردنی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە. هەروەها پەیوەندی زیاتر لە بواری وزە و پەلەکردن لە کردنەوەی دەروازەی سنووری زیاتر بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان.
شاندی عێراق لە محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوە، ساڵح عەبدوڵڵا، وەزیری پیشەسازی و ژمارەیێک بەرپرسی دیکە پێکهاتوون.
لە تۆڕی میدیایی رووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment