به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 نووری مالیكی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له میانی پێشكه‌ش كردنی وتارێک له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕای‌گه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی عێراق كه كاتی خۆی له‌سه‌ر دۆخی سووریا هه‌یبوو، ڕێكخراوی داعش په‌لاماری عێراقی داوه و پێشی وایه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه عێراق باجی زۆری داوه".
نووری مالیکی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "له ئێستادا عێراق بوووه‌ته گۆره‌پانی كێشه و ململانێی نێوان وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی شانبه‌شانی هاوپه‌یمانیی چاكسازی به‌ره‌وڕووی گه‌نده‌ڵی وه‌ستاونه‌ته‌وه له عێراق".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment