سۆران عومه‌ر: به‌شداری له‌م حوكمڕانێتییه ناکه‌ین/ کابینه‌ی نۆیه‌م جیاوازییێکی له‌گه‌ڵ کابینه‌ی هه‌شته‌م نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت "به‌شداری له‌م حوكمڕانێتییه‌ ناکه‌ین و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازییێكی نییه‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ وتارێکدا ڕایگه‌یاندوووه‌ "له ‌کاتێکدا هیچ فه‌رمانبه‌رێک له‌ دۆسێی ئه‌منی و نه‌وت و دارایی و دادوه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به ‌تۆ نه‌درێت، له‌ وه‌زاره‌تێكدا ته‌نها وه‌زیرێكی بێ‌ئیمكانییه‌تت پێ بدرێت ده‌بێت چۆن ڕێ به‌ خۆت بده‌ی و قه‌ناعه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ر دورست بكه‌یت كه‌ تۆ ده‌توانیت كار له‌ وه‌ها حوكمڕانێتیه‌كدا بكه‌ی؟ ".

سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه:‌ "هه‌ركات تینیان پێ گه‌شت ده‌رت بكه‌ن و په‌رله‌مانت لێ مه‌نع بكه‌ن ده‌بێت چۆن له‌گه‌ڵیان به‌شدار بیت و متمانه‌ت به‌وه‌ هه‌بێت كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یان باشه‌! له ‌كاتێكدا كارنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م یه‌كجاری خوێنرایه‌وه ‌و كه‌س نه‌یبینی و كاریشی پێ نه‌كرا".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی وتوووه:‌ "كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازییێكی نییه‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌ هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسیاری نه‌هامه‌تییه‌كانی چه‌ندین كابینه‌ی شكستخواردووی حكوومه‌ته‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتووشیه‌تی: "هه‌زاران بن دیوار و مووچه‌خۆری نایاسایییان هه‌یه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان پڕ كردوووه‌ له‌ بن دیوار، لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالیان پڕ كردوووه‌ له‌ ناموسته‌حه‌ق، خاوه‌نی چه‌ک و جبه‌خانه‌ی خه‌یاڵی نایاسایین، زۆریان میلیشیایان هه‌یه‌".

له‌ کۆتایی وته‌کانیدا باسی له‌وه‌ش کردوووه‌ "ئۆپۆزسیۆن بوونی فیعلی ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌خته ‌و مه‌ترسیشی هه‌یه‌ به‌ڵام لانی كه‌م به‌شدار نابیت له‌م هه‌موو نادادیه‌دا و كاتێک ڕه‌خنه‌ت گرت پێت بڵێن تۆش به‌شداری! "حاشا به‌شداری وه‌ها حوكمڕانییێک عه‌یبداری گه‌وره‌ی دونیا و دواڕۆژی تیایه‌".

کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا حه‌وت کورسی به‌ده‌ست هێناوه‌ و تا ئێستاش بڕیاری نه‌داوه‌ به‌شداری له‌ حکوومه‌ت ده‌کات یان نا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39652

Your Comment

You are replying to: .
captcha