یه‌کێتی: حکوومه‌ت به‌ڵێنی چاکسازیی ته‌واو له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنی یه‌کێتی ڕایگه‌یاند: تا ئێستا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ و وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی چاكسازی داوه‌ له ‌پڕۆژه‌كه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌PUK media ی ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ تا ئێستا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه ‌و حكوومه‌ت لیژنه‌یێكی تایبه‌تی بۆ پرۆژه‌یاساكه ‌پێكهێناوه‌.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: د. فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی له‌ میانی میوانداری كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵێنی به‌ نوێنه‌ران دا كه‌ چاكسازی ته‌واو له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌دا ده‌كات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتیشی: وه‌ک لیژنه‌ی دارایی چه‌ند تێبینییێكمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێک له‌وانه‌ دیاری كردنی نرخی به‌رمیلێک نه‌وته‌ به‌ 56 دۆلار كه‌ هه‌موومان ده‌زانین له ‌ئێستادا نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزتر بوووه‌ته‌وه‌ له‌و نرخه‌ و ئه‌مه‌ش داهاتی وڵاتی به‌رزتر كردوووه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ گۆڕانكاری له‌ بڕی بودجه‌ی دابین‌كراو بكرێت و زیاد بكرێت.

شیروان میرزا ڕوونیشی كرده‌وه‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی حكوومه‌ت ڕێژه‌ی كورتهێنان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ده‌توانرێت كورتهێنانی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39649

Your Comment

You are replying to: .
captcha