به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێش ده‌ست پێکردنی گه‌شته‌که‌ی بۆ کالیفۆرنیا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریکا بیری له ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن نهکردوووهتهوه".
ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره له هه‌واڵێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که دۆناڵد تره‌مپ ڕایگهیاندوووه: "له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا زۆر باشه و ئه‌مه‌ریکا چی له ده‌ست بێت بۆ تورکیای ده‌کات".
پێشتریش هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندبوو که کۆشکی سپی هیچ گفتوگۆیێکی سه‌باره‌ت به ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی گوله‌ن ئه‌نجام نه‌داوه.
ڕۆژی هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵی ئێن بی سی، ئه‌گه‌ری ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ڕابه‌ری بزاڤی خزمه‌تی له‌لایه‌ن کۆشکی سپیه‌وه بڵاو کرده‌وه و به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ئاژانسه نیازی ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی گوله‌ن به‌رامبه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی تورکیایه له‌گه‌ڵ سعوودیه که به‌هۆی کوشتنی جه‌مال خاشقچی که‌وتوووه‌ته نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
دوای ڕۆژێکیش له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته تورکیا ڕایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بوونمان له که‌یسی جه‌مال خاشقچی و ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی گوله‌ن بێ ئه‌نجام ده‌بێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment