به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا نووسیویه‌تی: "ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووک له ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشهاتێكی ئه‌رێنییه. ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌کانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له به‌غدا".
هاوکات عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕایگه‌یاند که عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێککه‌وتنیان واژۆ كردوووه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک ئه‌وه‌ش دوای یه‌ک ساڵ زیاتر له ڕاگیرانی ئه‌و پرۆسه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: "هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستی پێكردوووهتهوه و ڕۆژانه 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كرێت".
پێشتر ئاژانسی ڕۆیته‌رز له ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد که به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا فشاریان له حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێم کردوووه بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment