نادیه‌ موراد: هه‌رێم‌ و به‌غدا گه‌مارۆیان خستۆته‌ سه‌ر شه‌نگال

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی نیازپاكی له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌مارۆیان خستۆته‌ سه‌ر قه‌زای شه‌نگال."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادیه‌ موراد باڵیۆزی نیازپاكی له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی توویتێكدا له ‌هه‌ژماری خۆی له ‌توویته‌ر ڕای‌گه‌یاند: "هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌مارۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌ داناوه‌ كه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر شه‌نگال."

نادیه‌ موراد جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه:‌ "هه‌رێم ‌و به‌غدا بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن تا دڵنیا بن له‌وه‌ی ئه‌و ئێزیدیانه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی ڕزگاریان بوووه‌، خزمه‌تگوزارییان پێ نه‌گات."

له ‌بڵاوكردنه‌وه‌ی توویته‌كه‌یدا، نادیه‌ موراد هه‌ریه‌ک له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ‌و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق ‌و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی تاگ كردوووه‌ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39622

Your Comment

You are replying to: .
captcha