لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژ کراوەوە هەوڵی تیرۆر کردنی مستەفا کازمی درا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژ کراوەوە ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرایە ئامانج و سوپای عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە هەوڵی تیرۆر کردنی ناوبراو دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای عێراقی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژ کراوەوە ماڵی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز کراوەتە ئامانج و هەوڵی تیرۆر کردنی دراوە.

لای خۆشیەوە ئەکاونتی کازمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ناوبراو سەلامەتە و داوای هێور کردنەوەی بارودۆخەکە دەکات.

ئاژانسی رۆیتەرزیش لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردووەتەوە، لانیکەم تەقینەوەیەک لە ماڵی سەرۆک وەزیران روویداوە بەڵام ناوبراو سەلامەتە، تاوەکوو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی رانەگەیاندووە.

News Code 3962

Your Comment

You are replying to: .
captcha