ئه‌مریکا ڕاده‌ست‌کردنه‌وه‌ی گوله‌ن به‌ تورکیا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕه‌تی کرده‌وه‌ "واشنتۆن تاوتوێی ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت بکات به‌ تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر ڕازی کردنی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ بابه‌تی دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچیدا".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 16ی تشرینی دووهه‌می 2018 هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و قسه‌یان له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانیان کردوووه‌ له‌ کۆشکی سپی و ڕوونیان کردوووه‌ته‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک گفتوگۆ نه‌کراوه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاده‌ست کردنی گوله‌ن به‌ تورکیا".

هێزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "تا ئێستاش وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکا تاوتوێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ ده‌کات که‌ تورکیا پێشکه‌شی کردوووه‌، بۆ گێرانه‌وه‌ی گوله‌ن بۆ وڵاته‌که‌ی که‌ تۆمه‌تباری ده‌کات به‌وه‌ی له‌ پشت کووده‌تاکه‌ی هاوینی ساڵی ٢٠١٦وه‌یه‌، ئه‌و دۆسیانه‌ له‌ به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌که‌یدایه‌ به‌ ته‌واوی".

ناوێرت سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزا به‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تێوه‌گلاون له‌ دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی له‌ کونسووڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌وه‌شی وتوووه‌ "هیچ په‌یوه‌ندییێک‌ نییه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو دۆسیه‌یه‌دا، چوونکه‌ ئێمه‌ هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ کارمان له‌سه‌ر بابه‌تی سزاکان ده‌کرد بۆیه‌ شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو نییه‌."

شایانی باسه‌؛ كه‌ناڵی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه‌ حكوومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر بێده‌نگی كردنی له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودیه‌ فشاری خستوووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌مریكا و داوای كردووه‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت ته‌سلیم به ئه‌نقه‌ره‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ به ‌ئه‌نجامدانی كووده‌تاكه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆمه‌تباری ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39618

Your Comment

You are replying to: .
captcha