به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق ڕائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردوووه: چه‌ند یهكهیێک له هێزه‌كانیان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینان له گونده‌كانی تارقیه، سه‌عدیه، به‌تمه، سوسه، مه‌لح و سنالزهبان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو ڕاشیگهیاندوووه: هێزه‌كانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چوار میوانخانه و چوار توونێلی چه‌كدارانی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه و ڕووخاندویانن و 8 بۆمبێشیان ته‌قاندۆته‌وه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه که ده‌ستیان به سه‌ر دوو ماتۆڕسكیلی داعشیشدا گرتوووه و ڕاده‌ستی پۆلیسی حه‌ویجه‌یان كردوووه، ئه‌مه جیا له چه‌ند گوله هاوه‌نێک كه دواتر ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment