پۆلیسی فیدڕاڵی: 8 مۆڵگه‌ و توونێلی داعش له‌ كه‌ركووک له‌ناو بران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌كانیان له‌ ده‌ورو‌به‌ری که‌رکووک هه‌شت مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌ی داعشیان تێكشكاندوووه‌ و ده‌ستیشیان به‌ سه‌ر بڕێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا گرته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق ڕائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه ‌كردوووه‌: چه‌ند یه‌كه‌یێک له‌ هێزه‌كانیان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینان له‌ گونده‌كانی تارقیه‌، سه‌عدیه‌، به‌تمه‌، سوسه‌، مه‌لح و سنالزه‌بان ئه‌نجام داوه‌.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندوووه‌: هێزه‌كانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چوار میوانخانه‌ و چوار توونێلی چه‌كدارانی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ڕووخاندویانن و 8 بۆمبێشیان ته‌قاندۆته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه‌ که‌ ده‌ستیان به‌ سه‌ر دوو ماتۆڕسكیلی داعشیشدا گرتوووه‌ و ڕاده‌ستی پۆلیسی حه‌ویجه‌یان كردوووه‌، ئه‌مه‌ جیا له‌ چه‌ند گوله‌ هاوه‌نێک كه‌ دواتر ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39615

Your Comment

You are replying to: .
captcha