به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 وه‌فدێکی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ده‌گاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق له سه‌ر کێشه‌ی نه‌وت و بودجه کۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌ردانه‌كه‌ی به "گرنگ" وه‌سف كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی به هه‌ڵپه‌سێردراوی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا ماونه‌ته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌و وه‌فده‌ی ھه‌رێم گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ند بکه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ھه‌ندێک چاره‌سه‌ر له سه‌ر بابه‌تی بودجه و نه‌وت و مووچه‌ی ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه و زیندانیانی سیاسی و که‌سوکاری شه‌ھیدان".
ئه‌م سه‌ردانه دوای ئه‌وه هات كه هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment