کوردپرێس:
بڕیارە رۆژی شەممە 17-11-2018 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بکات و ئامانجی سەردانی شاندەکەی پارتی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئەحمەد مایی، سکرتێری رۆژنامەڤانیی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، شاندەکە لە کاژێر 11:00 سەردانی یەکێتی و لە کاژێر 01:00 سەردانی گۆڕان دەکات.
شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە "ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد، جەعفەر ئیمینکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هەریەک لە هێمن هەورامی، ئومێد سەباح".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment