حکوومەتی داهاتووی هەرێم ئیفلیج و حیزبی لە دایک دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: حکوومەتی داهاتووی هەرێم ئیفلیج و حیزبی لە دایک دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سابیر ئیسماعیل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە حکوومەتی داهاتووی هەرێم ئیفلیج و حیزبی لە دایک دەبێت زیادی دەکات: دەوڵەتی داهاتووی هەرێم سامانی خەڵکی هەرێم تاڵان دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە پارتی دیموکرات بە ئامانجی پێک هێنانی کابینەی نوێ چەند پۆستێک بە حیزبە بچووکەکان دەدات و بزووتنەوەی گۆڕان بە حکوومەتی داهاتوو گەشبین نییە چوونکە لەو باوڕەدایە کە حکوومەتی داهاتوو داهات و سامان و نەوتی خەڵکی هەرێم تاڵان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39604

Your Comment

You are replying to: .
captcha