بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم برادۆستی لێپرسراوی كۆمیته‌ی برادۆستی یه‌كێتیی بهSNNی ڕاگه‌یاند: له ئێستادا سوپای توركیا له‌چه‌ند ناوچه‌یێک جموجۆڵیان زیادی كردوه و وایكردوه په‌كه‌كه نه‌توانێت له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا وه‌ک پێویست له سنووره‌كه چالاكیه‌كانی وه‌ک پێشتر ئه‌نجام بدات.
بەرپرسەکەی یەکێتی ڕوونیشی كرده‌وه له ئێستادا توركیا به‌و هه‌نگاوانه‌ی وایكردووه شه‌ڕی په‌كه‌كه بهێنێته خاكی هه‌رێم و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش پێشڕه‌وی به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه بكات.
ناوبراو وتیشی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له به‌هاری ساڵی داهاتوودا توركیا ژماره‌ی سوپا و هێزه‌كانیان به‌ئاراسته‌ی خاكی هه‌رێم دژ پارتی كرێكارانی كوردستان زیاتر بكه‌ن.
مەلا کەریم برادۆستی ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه تا ئێستا زانیاریمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه كه توركیا ژماره‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆک زیاتر بكات له دژی جموجوڵه‌كانی په‌كه‌كه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment