ئێستا ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یێنێت ئێستا ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، شاندێكى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسنیوزی وت: پاش ئەو دوورکەوتنەوە و کێشە سیاسییانەی کەوتنە نیوان هەولێر و بەغدا، ئێستا دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی هەردوو لا هه‌وڵى چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن، کێشەی بوودجەش یەکێک لەو کێشە زەقانەیه‌ کە پێویستە لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور چارەسەر بکرێ.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌: ڕۆژی سێشەممە 13/ 11/ 2018 لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و پسپۆرانی بوارەکە دانیشتنێکیان کرد، کۆمەڵێک خاڵیان لەسەر بابەتی بوودجە ئامادە کرد، گوتیشی شاندێک بە سەرپەرشتی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی داریی بەمەبەستی دانیشتن لەگەل وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدایان کرد، بۆ ئەوەی ئەو خاڵانە لە پرۆژە یاسای بوودجە جێگیر بکەن.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمى كوردستان، زیادی کرد بابەتەکە لەگەڵ نوێنەرانی کورد و ئەوانەی لە لێژنەی داراین تاوتوێ دەکەن، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و لێژنەی دارایش بەرچاویان ڕوون بێت بۆ ئەوەی بەرگری لێ بکەن.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی عێراق دەستەی مافی مرۆڤ، دادگاكان، ده‌سته‌ى ده‌سپاكی و چاودێری دارایی هەیە، بەڵام لە بڕی 17٪ خەرجی بۆ دابین کردوون، چوونکە حکوومەتی عێراق لە بودجەی سیادی پارەی بۆ تەرخان نەکردووە، لە کاتێکدا مافی هەرێمە بۆی دابین بکات، ئەوەش یەکێکە لە داواکارییەکان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ بابەتی پێشمەرگە، گوتیشی: "سەرەڕای ئەوەش عێراق قەرز دەکات و بەشی هەرێمی کوردستانی لێ نادات، بەڵام لە دانەوەی قەرزەکەدا لە بەشی هەرێم کەم دەکاتەوه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39602

Your Comment

You are replying to: .
captcha