رووسيا داوا ده‌كات به‌زووترین كات حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم پێک بهێندرێت

بەشی جیهان- له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زه‌خارۆڤا, وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ باسی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ولاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و, داواشيكرد به‌زووترین كات كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێم پێک بهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌مباره‌یه‌وه‌ زاخارۆڤا وتیشی: مۆسكۆ په‌یوه‌ندییێكی دۆستانه‌ی مێژوویی پته‌وی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندی سیاسی راسته‌وخۆداین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دام و ده‌زگاكانیدا".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە ماوه‌یێک به‌ر له‌ئێستا دیداری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فێدرال بۆكارووباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئه‌فریقا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ "میخائیل بۆ‌گدانۆڤ" له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا تیشک خرایه‌ سه‌ر هه‌ماهه‌گی نێوان رووسیا و هەرێمی كوردستان".

زاخارۆڤا دووپاتی كرده‌وه‌ هیوامان وایه‌ هه‌موو پارته‌ كوردییه‌كان تواناكانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن بۆ پێكهێنانی هه‌رچی زووتر حكوومه‌تێكى كارا و متمانه‌پێكراو، به‌جۆرێک بتوانرێت ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌ نێوان هه‌ولێر و حكوومه‌تی فێدراڵی له‌ ئارادان چاره‌سه‌ر بكات".

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39600

Your Comment

You are replying to: .
captcha