سوورین لەسەر داواکاریی خۆمان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی حکوومەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیێنێت کە ئەوان سوورن لەسەر داواکاریی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری دووەمی سەرۆکی حکوومەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سەعدەدین، نوێنەری تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەگەر جێگری دووەم بۆ سەرۆکی حکوومەت دابنرێت، ئەوا داوا دەکەین یەکێک لە جێگرەکانمان پێ بدرێت، ھەروەھا داوای پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانیشمان کردووە، چوونکە دەمانەوێ تورکمانیش وەک پێکھاتە بەشداری لە ئەزموونی سیاسیی ھەرێمی کوردستاندا بکات".

ئەو نوێنەرەی تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "پارتی وەک براوەی یەکەم، پلانی ئیدارەکەی لە دەست دەبێت، تا ئێستاش بە ئەرێنی سەیری ئەم داواکارییە دەکات، بەڵام تا ئێستا ئێمە بە فەرمی داوامان نەکردووە و ڕێککەوتنێک نەکراوە".

محەمەد سەعدەدین ڕوونیشی کردەوە کە ھەموو فراکسیۆنە تورکمانییەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە پۆستی یەکێک لە جێگرەکانیان پێ بدرێت.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39594

Your Comment

You are replying to: .
captcha